سەرەرای ناکۆکى سیاسى و قەیرانەکانی ئەمنى هەڵبژاردن لە پاکستان بەڕێوەدەچێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سەرەرای ناکۆکى سیاسى و قەیرانەکانی ئەمنى هەڵبژاردن لە پاکستان بەڕێوەدەچێت

سەرەرای ناکۆکى سیاسى و قەیرانەکانی ئەمنى هەڵبژاردن لە پاکستان بەڕێوەدەچێت

شوبات 2, 2024 10:53
سەرەرای ناکۆکى سیاسى و قەیرانەکانی ئەمنى هەڵبژاردن لە پاکستان بەڕێوەدەچێت
0

لایک

وەزیری ناوخۆی پاکستان رایگەیاند، پرۆسەى هەڵبژاردنی وڵاتەکەى لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت.

پاش ئەوەی دەستەی هەڵبژاردنەکانى پاکستان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و هەواڵگری ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی بەرزبوونەوەی توندوتیژی، گۆهار ئیجاز، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی پاکستان بەو شێوەیەی پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچێت.

وەزیری ناوخۆی پاکستان وتى، هەڵبژاردنەکان لە 8ـى شوبات بەڕێوەدەچێت، زنجیرە هێرشەکانی پارێزگای بەلوچستان لە باشووری رۆژئاوای وڵات، کە ئیسلام ئاباد رووبەڕووی یاخیبوونێکی دەیان ساڵە بووەتەوە، نابێتە هۆى پەکخستنى پرۆسەى هەڵبژاردن لە وڵاتدا.

سێشەممەی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لەشاری کوێتا لە باشووری رۆژئاوای پاکستان لانیکەم چوار کەس گیانیانلەدەستداوە، رۆژی چوارشەممەش رێحان زێب خان، کاندیدی سەربەخۆ لە پارێزگای خەیبەر تەقەی لێکرا و کوژرا.

بڕیاربوو لەمانگی تشرینى دووەمى 2023، هەڵبژاردنی نیشتمانی لە پاکستان ئەنجامبدرایە، بەڵام بەهۆى ناکۆکى سیاسى و قەیرانى ئەمنى دواخرا.

لەئێستادا حکومەتێکی راگوزەر بە سەرۆکایەتی ئەنوەر حەق کاکار، سەرۆکوەزیرانی بە وەکالەت پاش هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر کارە.

پێشتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پاکستان رایگەیاند، هەڵبژاردنەکان کە لەمێژە چاوەڕواندەکرا لە 8ـى شوباتى ئەمساڵ بەڕێوەدەچن، بەگوێرەى هەمان سەرچاوە نزیکەی 127 ملیۆن هاوڵاتى مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنە گشتییەکەى هەفتەى داهاتوو.

En az 10 karakter gerekli