نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی باکو ده‌کات

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌ردانی ئازه‌ربایجان ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکكۆماری وڵاته‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی، به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌چێته‌ ئازه‌ربایجان و سبه‌ینێ 18ـی ته‌مووزی 2023 له باکو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکكۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ کۆده‌بێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌كه‌ له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به‌ هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاکاندا تاوتوێ ده‌که‌ن.