“شاندی هەرێم ژمارەی ناراستی لەبارەی داهاتی ناوخۆوە داوە بە بەغداد”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “شاندی هەرێم ژمارەی ناراستی لەبارەی داهاتی ناوخۆوە داوە بە بەغداد”

“شاندی هەرێم ژمارەی ناراستی لەبارەی داهاتی ناوخۆوە داوە بە بەغداد”

ئاب 6, 2023 21:48
“شاندی هەرێم ژمارەی ناراستی لەبارەی داهاتی ناوخۆوە داوە بە بەغداد”
0

لایک

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشتر شاندی هەرێم ژمارەی ناڕاستیان لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێمەوە بە بەغداد داوە و لە ئێستاشدا حكومەتی عێراق لەسەر ئەو داهاتە پشكی مانگانەی هەرێم كەمدەكاتەوە”.

راشیگەیاند، یاسای بودجەی ساڵەكانی 2023، 2024، 2025، حكومەتی عێراقی پابەندكردووە بە ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان، لە بەرامبەریشدا حكومەتی هەرێم چەند پابەندییەكی بۆ دروستبووە كە پێویستە جێبەجێیان بكات وەك، رادەستكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان”.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی كە قسەی بۆ میدیای فەرمی یەكێتی كردووە راشیگەیاند، “حكومەتی هەرێم پابەندكراوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حكومەتی عێراق بكات، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە 50% ی داهاتی ناوخۆ بۆ حكومەتی عێراق بنێرێت، لە ئێستاشدا كە هیچ كام لەو خاڵانەی جێبەجێنەكردووە كێشەی بۆ ناردنی پشكی هەرێم دروستكردووە و پێویستە هەڵەكە راستبكرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli