ئەمڕۆ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران بەردەوامە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی10ی2023، مووچەی مانگی حەوتی سەرۆكایەتی هەرێم،سەرۆكایەتی پەرلەمان،سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران،خانەنشینی پێشمەرگە،دابەشدەكرێت .
شایەنی باسە تائێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی 8، 9ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه، ئەمڕۆ بەدابەشکردنی مووچەی ئەو شوێنانە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.
هاوکات، د. جه‌مال کۆچەر له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا له‌باره‌ی مەترسی دوواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، رایگه‌یاند، “له‌نێو قه‌یرانی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵی گه‌یشتونه‌ته بنبه‌ست، به‌غدا پاره‌ی سێ مانگی مووچه وه‌كو قه‌رز ده‌داته هه‌رێم و پاره‌ی مانگێكی داوه و دوو مانگی دیكه ماوه و جارێكی دیكه قه‌یرانی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و قه‌رزه بۆ سێ مانگه و یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌ر له ساڵی كۆتایی هه‌رێم بیگه‌ڕێنێته‌وه، هه‌موشمان ده‌زانین كه له توانای هه‌رێمدا نیه بیگه‌ڕێنێته‌وه”.