نرخی زێڕ رۆژی چوارشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە رێژەی 0.1% دابەزی و بە 2648 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە هەمان رێژە دابەزی و بە 2662 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
کێلڤین وۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (ئاسیا پاسێفیک) لەوبارەیەوە رایگەیاند، “بەهۆی گەشبینی بە سەقامگیربوونی سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە ئەم ساڵدا بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆکاری دابەزینی بەهای زێڕ.”
بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە، سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکاش بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی 8 مانگی رابردووی خۆی.
بازاڕەکان ئێستا چاوەڕوانی تەنیا یەک جار کەمکردنەوەی سوودی بانکین لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە. پێشتر بازرگانان پێشبینییان کردبوو دوو جار لە ئەم ساڵدا بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی دابەزێنێت.
هاوکات، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم کەمێک بەرزبووەوە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 486 هەزار دینارە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 650 هەزار دینارەمامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێر لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 486 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 569 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 579 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 650 هەزار دینارە