راگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • راگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران

راگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران

ئازار 18, 2024 09:46
راگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران
0

لایک

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای کێشەی مووچە بەهۆی ئەوە بوو کە لایەنێکی حکومەتی هەرێم دوای لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن کەوت، لە ئێستاشدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرقاڵی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکەیە، ئەوانەی لە دەرەوەی نیازی نیشتیمانی موزایەدە دەکەن با هەوڵ بدەن مووچە دابەش بکەن.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، سەرەتای دروستبوونی کێشەی مووچە لەهەرێمی کوردستاندا، لەوە دەستیپێکرد کە لایەنێکی سەرەکی و پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن کەوتن و ئەوان رێنیشاندەری ناحەزانی هەرێمی کوردستان بوون بۆ دروستکردنی فشار بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەران.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم کاتەدا وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئامادەیە تەنها 59%ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات، ئەویش دوای یەک مانگ لە دواخستنی، کە مووچەی پێشمەرگە و شەهیدان و بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی هەرێمی تێدا نییە، ئەمەش بۆ دروستکردنی فیتنە و جیاکاری و سوکایەتییە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەم کاتەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هەمو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە. 

پێشەوا هەورامانی باسی لەوەشکردووە، ئەوانەی لەدەرەوەی نیەتی نیشتیمانی و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان موزایەدەو قسەی دیکە دەکەن، ئەگەر ڕاست دەکەن با بفەرمون لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕە موچەیە خۆیان دابەشی بکەن، چونکە حکومەتی هەرێم نەسوکایەتی قبوڵدەکات و نەجیاکاری لەنێوان فەرمانبەران دەکات.

لە کۆتاییدا وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، “داکۆکی لەسەرجەم مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانمان و جیاکاری و سیاسەتی برسیکردن بەهەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە دژی دەوەستین.”

En az 10 karakter gerekli