وادەی دیاریکردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق راگەیەندرا
فاروق ساڵحی ئه‌ندامی پارتی ته‌قه‌دوم له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووە، دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له سه‌ره‌تای ساڵی 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فاروق ساڵحی ئه‌ندامی پارتی ته‌قه‌دووم له په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌كردووه، هێزه شیعه‌كان و لایه‌نه سوننه‌كان ناڕازین له‌و ناوانه‌ی كه محه‌مه‌د حه‌لبووسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاریكردوون وه‌ك كاندید به‌مه‌به‌ستی جێگره‌وه‌ی.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، دانیشتنی په‌رله‌مان كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه بڕیاره له 9ی كانوونی دووه‌می 2024 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی پێكهاته‌ی سوننه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی یه‌كگرتوو ڕه‌نگه بۆ كاتێكی دیكه‌ش دوابخرێت.
رۆژی 14ی مانگی رابردوو، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به پشتبه‌ستن به داوایه‌كی ساخته‌كاری كه له‌لایه‌ن له‌یس دلێمی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه تۆماركرابوو.