کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو باران ببارێت و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە هەندێک شوێنیش ئەگەری بارانبارین هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی کانوونی دووەمی 2025، کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، پێشبینی شەپۆلێکی باران بارین دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا و هەروەها پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە رەشەباشی لەگەڵدا بێت.
هاوکات کەشناسی هەرێمیش ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و هەروەها سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ و بەرزترین پلەی گەرمیش لە گەرمیان دەبێت بە 20 پلەی سیلیز و نزمترین پلەش لە سلێمانی دەبێت بە 15 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر (ئەربیل) : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى.