“لە دوای دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت هیچ رووداوێكی هاتوچۆ تۆمارنەكراوە”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “لە دوای دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت هیچ رووداوێكی هاتوچۆ تۆمارنەكراوە”

“لە دوای دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت هیچ رووداوێكی هاتوچۆ تۆمارنەكراوە”

حوزه‌یران 21, 2023 09:45
“لە دوای دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت هیچ رووداوێكی هاتوچۆ تۆمارنەكراوە”
0

لایک

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوای دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت لەسەر رێگای سلێمانی – دوكان هیچ رووداوێكی هاتوچۆ تۆمارنەكراوە.

لە 21ی ئایاری ئەمساڵەوە كامێراكانی تیژڕەویی پۆینت تو پۆینت كەوتنەكار كە ژمارەیان 24 كامێرایە لە تاسڵوجەوە تا دەگاتە قەزای دوكان جێگیركران بۆ ماوەی هەفتەیەك بە شێوەی ئەزموونی بوو سزا تۆمارنەدەكرا و لە دواتر دەستكرا بە تۆماركردنی سزاكان لە رێگای ئەو كامێرایانەوە.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی راگەیاند، “دانانی كامێراكانی پۆینت تو پۆینت لەسەر رێگای دوكان – سلێمانی كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ هەبووە”.

ئاشكراشیكرد، لە دوای دانانی كامێراكانی پۆینت تو پۆینت لەسەر ئەو رێگایە هیچ رووداوێكی هاتوچۆ تۆمارنەكراوە”.

En az 10 karakter gerekli