ئەمڕۆ مووچەی مانگی چواری چەند شوێنێک دابەشدەکرێت

پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی نیسان دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش چەند شوێنێک مووچەکانیان وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتەکانی (تەندروستی، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ) دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ مووچەی (دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دیوانی چاودێریی دارایی) دابەشدەکرێت.