دەروازەیەکی هەرێم بۆ ماوەی شەش رۆژ دادەخرێت
بەشی راگهیاندنی کۆمهڵگای دهروازهی نێودهوڵەتی زێت رایگەیاند، بەهۆی قیرتاوکردنی رێگاکە، بۆ ماوەی شەش رۆژ سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دادەخرێت. دەشڵێت، " لەو ماوەیەدا هەموو جۆرە هاتووچۆ و جموجوڵێکی بازرگانی و گەشتیاری رادەگیرێت".
بەشی راگهیاندنی کۆمهڵگای دهروازهی نێودهوڵەتی زێت ئاماژەی بەوە کردووە، هاوڵاتیان و گهشتیاران ئاگادار دەکەنەوە کە لە رۆژی پێنجشەممەوە 4٤ـی 7، دەروازەکە بۆ ماوەی شەش رۆژ دادەخرێت.
باسی لەوەش کردووە، هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ قیرتاوکردنی رێگاکە و تاوەکو رۆژی سێشەممە 9ـی 7 بەردەوام دەبێت، بەهۆیەوە هەموو جۆرە هاتوچۆ و جموجوڵێکی بازرگانی و گەشتیاری لەو سنوورەدا رادەگیرێت.
ئەوەشی خستووەتەروو، لە رۆژی چوارشەممە 10ـی 7 دووبارە سنوورەکە دەکرێتەوە و هاتوچۆی هاوڵاتیان و گەشتیاران و جموجوڵی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە.