بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم وەزیری وزەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم وەزیری وزەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات

بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم وەزیری وزەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات

تشرینی یه‌كه‌م 9, 2023 09:29
بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم وەزیری وزەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات
0

لایک

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چاوەڕێی تورکیا دەکەن و وەزیری وزەی تورکیاش بەنیازە سەردانی عێراق بکات.


بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرچاوەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە: بۆ هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە تا ئێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان لەلایەن وەزیری وزەی تورکیاوە بەدەستنەگەیشتووە.

بەرپرسێکی وەزارەتی نەوت بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: وەکو وەزارەت پێویستیمان بە ئاگادارکردنەوە هەیە لەلایەن تورکیاوە دەربارەی دۆخی بۆری نەوتەکان پێش دەستکردن بە پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت.

هاوکات، بەرپرسێکی وەزارەتی وزەی تورکیا ڕبە رڕۆیتەرزی رایگەیاندووە: ئاڵپ ئەرسلان، وەزیری وزەی تورکیا بەمزوانە سەردانی عێراق دەکات بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێنجشەممەی ڕابردوو ئاڵپ ئەرسلان، وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند: بۆری نەوت نێوان عێراق- تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە ئامادەیە بۆ کارکردن بەبێ ئەوەی هیچ گرفتێك بۆ بارکردن و هەناردەکردنی هەبێت بۆ بازاڕەکانی جیهان.

En az 10 karakter gerekli