لەسەر راسپاردەی سوودانی هاوکاری رەوانەی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەسەر راسپاردەی سوودانی هاوکاری رەوانەی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەکرێت

لەسەر راسپاردەی سوودانی هاوکاری رەوانەی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەکرێت

ئازار 21, 2024 09:30
لەسەر راسپاردەی سوودانی هاوکاری رەوانەی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەکرێت
0

لایک

لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هاوکاری و پێداویستی رەوانەی پارێزگای دهۆک دەکرێت، بۆ پشتیوانیکردن و قەرەبووکردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی کاریگەری شەپۆلی باران بارین و لافاوەوە زەرەمەندبوون.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق  لەسەر پرسی ئەو شەپۆلە باران بارینەی ماوەی چەند رۆژێکە رووی لە تەواوی عێراق کردووە، هاوکاری و پێداویستی بۆ پارێزگای دهۆک رەوانە دەکرێت.

لە راگەیەنراوەکەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبشەکان لەگەڵ لایەنە حکومی ئیدارییەکانی هەرێمی کوردستان قسەیکردووە، لە پێناو رەوانەکردنی هاوکاری و پێوداویستی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەندبوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بە گوێرەی ئەو راپۆرتانەی لەلایەن وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانەوە خراوەتەڕوو، بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی ئاوی بەنداوەکانی موسڵ، دوکان و دەربەندیخان بەرزبوونەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی شەپۆلی باران بارینەوە لافاوێکی سەخت لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دروستبوو، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون، جگە لەوەی دەیان ماڵ زیانیان بەرکەوت.

En az 10 karakter gerekli