وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 ئاشکرادەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 ئاشکرادەکرێت

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 ئاشکرادەکرێت

ئاب 12, 2023 09:36
وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 ئاشکرادەکرێت
0

لایک

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگەیاند، بڕیاره‌ لە ١٨ بۆ ٢٥ی ئەم مانگە بەغدا پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە رەوانەبكات لەگەڵ گەیشتنی بودجەش حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوت دابەشدەکات.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەدوای بڵاوكردنەوەی رێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجەی گشتی لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بۆ یەكەمجار هەرێمی كوردستان پشكی خۆی بەگوێرەی یاسای كارگێڕیی دارایی بە تەواوی وەردەگرێت، كە مانگانە تریلیۆنێك و ٢٥٠ ملیار دینارە بەبێ داهاتی ناوخۆ.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وتیشی: وادەی خەرجكردنی بودجەی هەرێمی كوردستان لە نێوان ١٨ بۆ٢٥ی مانگدا دەبێت، لەو ماوەیەدا لیستی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق خەرجدەكرێت، بەگەیشتنی پارەش دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگى ته‌مموز (٧) ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

En az 10 karakter gerekli