ئەو کەسانەی بە نیازی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوونن دەتوانن 150 ملیۆن قەرز لە بانکێک وەربگرن

قەرزی 150 ملیۆن دیناری دەدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی کە مووچەیان لە بانکی رەشید دابەشدەکرێت و هەر کەسێک بە نیازی کڕینی خانوو یان پارچە زەوی یاخود شوقە بێت دەتوانێت قەرزەکە وەربگرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بانکی رەشید بڵاویکردۆتەوە، قەرزێکی 150 ملیۆن دیناری تایبەت بە کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێت بە فەرمانبەران و هاووڵاتیانی عێراق.

لە راگەیەنراوەکەی بانکی رەشید ئاماژە بەوەشکراوە، و فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەتوانن قەرزەکە وەربگرن کە برەکەی 150 ملیۆن دینارە و یەکەی نیشتەجێبوونی پێ بکڕن جا ئەگەر خانوو یاخود پارچە زەوی یاخود شوقە بێت.

لەبارەی ئەو کەسانەی کە دەتوانن قەرزەکە وەربگرن بانکی رەشید رایگەیاندووە، قەرزەکە دەدرێت بەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان لە بانکی رەشید دابەش دەکرێت و بە کۆمەڵێک رێکاری جیاواز دەدرێتە بە هاووڵاتیانی دیکە و ماوەیەکی دیکە رێکارەکان لە رێگەی پەرەی فەرمی بانکەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە.