سبەی كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران و مووچەخۆران دێت

رۆژی سێشەممە 12-12-2023  وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.  


بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ چوارشەممە 20-12-2023 مووچەی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن،رۆشنبیری و لاوان،كارەبا،خوێندنی باڵا،شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەكرێت.


هەر بەگوێرەی خشتەكە ڕۆژی پێنج شەممە21-12-2023 بە خانەنشینی پێشمەرگە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت.