لەبارەی كاتی ناردنی پارە بۆ هەرێم روونکردنەوە دەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەبارەی كاتی ناردنی پارە بۆ هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی كاتی ناردنی پارە بۆ هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

ئه‌یلول 16, 2023 23:17
لەبارەی كاتی ناردنی پارە بۆ هەرێم روونکردنەوە دەدرێت
0

لایک

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران سبەی بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم بدات دوای یەك بۆ دوو رۆژ بڕی 800 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەدەكرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی راگەیاند، “سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئەو داوایەی هەرێم كردوویەتیی بۆ ناردنی بڕی 800 ملیار دینار دەخرێتە دەنگدانەوە، ئەگەر پەسەندبكرێت تەنها ناردنی پارەكەی دەمێنێت كە چەند رێوشوێنێكی كارگێڕی و یاسایی دەوێت”.

باسی لەوەشكرد، “ناردنی پارەكە یەك دوو رۆژێكی دەوێت، پێشتر بانكەكانی رافیدەین و رەشید راسپێردرابوون كە بڕی 500 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرن، بەڵام گەر بڕی پارەكە زیادبكرێت هەر ئەو دوو بانكە رادەسپێردرێن یان بانكی سێیەم زیاددەكرێت”.

ئاشكراشیكرد، “ئێمە ئومێدمان هەیە، سبەینێ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرژەوەندیی هەرێم بڕیاربدرێت و پێشتر بۆچوونی وەزیرەكان ئەرێنی بووە سەبارەت بە دەنگدان بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان.

En az 10 karakter gerekli