كونسوڵخانەی ئەمریكا روونكردنەوە لەبارەی هێرشەكەی هەولێر بڵاودەكاتەوە

كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دەکەن، لە بەرامبەر ئەو هەمو هەواڵە نادروستانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبونەتەوە، "دەمانەوێت روونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتون". 

كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە پڕتوندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاوڵاتیانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنیە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "سه‌ركۆنه‌ی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دەکەین، لە بەرامبەر ئەو هەمو هەواڵە نادروستانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبونەتەوە، دەمانەوێت ڕونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران لە 15ی (کانونی دوەم/1)ی 2024دا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتون". 

کاتژمێر 11:30ی شه‌وی دوشه‌ممه‌ (15ی 1ی 2023) سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین موشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان کرد و به‌هۆیه‌وه‌ چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهیدبون و شەش هاوڵاتى دیکەش برینداربون.