وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی رووبەڕووبوونەوەکەی دوێنێی پێشمەرگە و سوپای عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سنووری مەخموور رایدەگەیەنێت: پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی.
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەداوە: "بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە (22ـی تشرینی یەکەمی 2023) رووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموور روویدا و لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لە هەردوولا لێکەوتەوە. سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدیبهێنێت".
سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە: "پشتیوانی خۆشمان دەردەبڕین بۆ ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لە رووداوەکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە".
لەلایەکی دیکە لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، رایگەیاندووە: "سه‌رۆكوه‌زیران محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌دواداچوونی بۆ رووداوه‌كه‌ی چیای قه‌ره‌چووغی سنووری مه‌خموور كردووه، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س و برینداربوونی حه‌وت كه‌سی دیكه.
یه‌حیا ره‌سووڵ راشیگه‌یاند، سوودانی فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ لێكۆڵینه‌وه له لێكه‌وته‌كانی ئه‌م رووداوه كردووه، بۆ دیاریكردنی هۆكاری دروستبوونی رووداوه‌كه.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سوودانی داوای دانبه‌خۆداگرتنی له هه‌موو هێزه‌كان كردووه و جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانده و هێزه‌كان له هه‌موو ئاسته‌كان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 22/10/2023، بەهۆی بوونی کێشە لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکان شەڕە تەقە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچووغ روویداوە، شەڕەکە بۆ ماوەیەک بەردەوام بوو، دواتر دۆخەکە کۆنتڕۆڵکرا.