سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، دەڵێت: سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا رادەگەیەنین و هاوکات سوپاسی خەڵکی تورکیای کرد لەبەرامبەر بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن.
رۆژی یەکش 31 ئاداری 2024 هاووڵاتییانی تورکیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەنگیاندا کە 34 پارتی سیاسیی لە 81 شارەوانیی کە 30ـیان گەورە شارەوانین ركابهرییان كرد.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا کاتژمێر 23:00ـی ئەمشەو رێژەی 66%ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و لە زۆربەی شارەوانییە گەورەکانی تورکیادا، کاندیدانی جەهەپە لە پێشەوەن.
لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنیش ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی تورکیا وێرای سوپاسکردنی خەڵکی تورکیا لەبەرامبەر بەشداریان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، رایگەیاند؛ سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا رادەگەیەنین.