مەسرور بارزانی لە واشنتنەوە داوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی لە واشنتنەوە داوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات

مەسرور بارزانی لە واشنتنەوە داوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات

شوبات 29, 2024 09:20
مەسرور بارزانی لە واشنتنەوە داوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات
0

لایک

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندەکەی لەگەڵ ژمارەیەک سیناتۆردا کۆبوونەوە و باسیان لە پرسی بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ سیناتۆر لینزی گراهام ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی سیناتۆر گراهام و ئەمریکامان لە هەرێمی کوردستان کرد و تیشکمان خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

بە پێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، سیناتۆر گراهام دووپاتی کردەوە کە هەمیشە پشتیوانیی لە کوردستانێکی بەهێز و داوای مافە رەواکانی گەلی کوردستان دەکات، بەتایبەتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و رێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان .

لە لایەکی دیکەشەوە، شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سیناتۆر تامی دەکوۆرت ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا “کورتەیەکمان دەربارەی دۆخی گشتتی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و مافی پێکهاتەکان خستەڕوو”.

لە کۆبوونەوەکەدا سیناتۆر تامی دەکوۆرت، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختی کردەوە کە هەموو هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.

En az 10 karakter gerekli