سەرۆكی نوێی ئەمەریكا دوێنێ دووشەممە لە یەكەم رۆژ و ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونیدا چەندین بڕیاری دەركرد، جەختی لەوە كردەوە كە ئیتر لەئەمڕۆوە سەردەمی زێڕینی ئەمەریكا دەستی پێ كرد.
میدیاكانی ئەمەریكا ئاماژەیان بەوەدابوو كە چاوەڕوان دەكرێ دۆناڵد ترەمپ لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونیدا وەك سەرۆكی ئەمەریكا نزیكەی 100 بڕیار دەربكات.
ترەمپ ئەمڕۆ لەمیانەی وتاری دەستبەكاربوونیدا بەشێك لەو بڕیارانەی ئاشكرا كرد كە بڕیارە دەریان بكات، گرینگترین بڕیارەكانیش بریتی بوون لە:-
– ڕاگەیاندنی باری لەناكاو لە باشوور لە سنوورەكانی نێوان ئەمەریكا و مەكسیك.
– ناردنی هێزی زیاتری ئەمنی بۆ سەر سنوورەكان بۆ ڕێگریكردن لە هاتنی كۆچبەرە نایاساییەكان.
– گۆڕینی ناوی كەنداوی مەكسیك بۆ كەنداوی ئەمەریكا.
– دەستبەسەرداگرتنەوەی نۆكەندی پەنەما.
– سەپاندنی باج و رسوومان لەسەر وڵاتانی بیانی بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتییانی ئەمەریكا.
– ناردنی كەشتیوان بۆ سەر مەریخ و گەردوون.
– چاكسازی لە سیستەمی بارزگانی و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی وزە لە ئەمەریكا.
– دەرچوونی ئەمەریكا لە رێككەوتنی كەشوهەوای پاریس.
– راگرتنی جەنگەكان لە تەواوی جیهان.
– كەمكردنەوەی رێژەی هەڵئاوسان لە ئەمەریكا.
– ناساندنی مافیاكان وەك رێكخراوی تیرۆریستی.
– دامەزراندنی خزمەتگوزاری داهاتی دەرەكی.