گۆتێرێس و سوودانی لەبارەی دۆخی ناوچەکەوە گفتوگۆیان کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • گۆتێرێس و سوودانی لەبارەی دۆخی ناوچەکەوە گفتوگۆیان کرد

گۆتێرێس و سوودانی لەبارەی دۆخی ناوچەکەوە گفتوگۆیان کرد

شوبات 1, 2024 09:18
گۆتێرێس و سوودانی لەبارەی دۆخی ناوچەکەوە گفتوگۆیان کرد
0

لایک

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دۆخی ناوچه‌كه‌ و هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ ئاڵۆزییه‌كانی غه‌ززه‌ تاووتوێ ده‌كه‌ن.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پێگه‌یشت، تێیدا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌ گشت بواره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ داهاتووی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

هه‌ردوولا تیشیكان خسته‌ سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه‌ و به‌رده‌وامی شه‌ڕی غه‌ززه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ مه‌ترسی له‌ بواری مرۆیی بۆ دانیشتوانی غه‌ززه‌ دروست بووه‌ و دووپاتی به‌په‌له‌ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانیش كرایه‌وه‌.

سوودانی هه‌ڵوێسته‌كانی گۆتێرێسی له‌باره‌ی وه‌ستانی جه‌نگی غه‌ززه‌ به‌رزنرخاند، كه‌ هاوتای هه‌ڵوێسته‌كانی عێراقه‌ و جه‌خت  له‌ رێگریكردن له‌ فراوانبوونی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli