بڕیارێکی نوێ لەبەرژەوەندی حاجیان دەرکرا

بڕیارێکی نوێ لەبەرژەوەندی حاجیان دەرکرا

ئازار 6, 2024 10:06
بڕیارێکی نوێ لەبەرژەوەندی حاجیان دەرکرا
0

لایک

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، ئەو کەسانەی ناویان لە یەدەگەکاندایە بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵی 2024، ناویان بۆ  ساڵی 2025دا دەمێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئاداری 2024، لە راگەیەندراوێکدا، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان بڕیاری دا، ئەو کەسانەی کە لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024، ناویان لە یەدەگەکانە، بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو، 2025 هەمان مافیان دەبێت.

وەزیری ئەوقاف گوتی: “ئەو بڕیارە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر سەفەری حەجیان نەکردبێت و سوودمەند نەبووبن لە سەفەرکردن بۆ ماڵی خودا”.

En az 10 karakter gerekli