ناوەرۆكی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لە بەغداد ئاشكراكرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ناوەرۆكی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لە بەغداد ئاشكراكرا

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لە بەغداد ئاشكراكرا

ئاب 31, 2023 11:35
ناوەرۆكی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لە بەغداد ئاشكراكرا
0

لایک

شاندی هەرێم یەكەم كۆبوونەوەی لە بەغداد ئەنجامدا و وەزارەتی دارایی هەرێم بەشێك لە ناوەرۆكەكەی ئاشكراكرد.

ئێوارەی دوێنێ بەسەرپەرشتی فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەغداد بەڕێوەچوو.

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتی بووە لە پرسی مووچەی مانگی تەمموز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەم یاسای گشتیی بودجەی عێراق و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو گرفتانەی لە بەردەم ناردنیدا دروست بوون.

دوێنێ شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگی تەمموز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن.

سەردانی شاندەکەی هەرێم لەکاتێکدا لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ئەیلول تا ئێستا مووچەی مانگی تەمموز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە.

En az 10 karakter gerekli