حەوت کاتژمێرە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی هەولێر کەوتووەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئاگر لە پاڵاوتگەیەکی نەوت کەوتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لە کاتژمێر 02:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە پاڵاوتگەی ئەمین لەسەر رێگای هەولێر – گوێر کەوتەوە، ئێستا نۆ تیممان لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکەن و چەند تیمێکی پشتیوانیش بەڕێوەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە سێ کەس بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا توانیومانە 32% ی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەین، لە هەوڵداین ئاگرەکە تەشەنە نەسێنێت.