سەردانی سوودانی بۆ دووبەی هەڵوەشایەوە

سەردانی سوودانی بۆ دووبەی هەڵوەشایەوە

شوبات 12, 2024 11:39
سەردانی سوودانی بۆ دووبەی هەڵوەشایەوە
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ دوبەی هەڵوەشاندەوە و سەرۆکوەزیرانی هەرێش لە لوتکەی حکومەتەکاندا وتەیەک پێشکەش دەکات.

بڕیاربوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی حکومەتەکان سەردانی دووبەی بکات کە پێشتر بە فەرمی لەلایەن سەرۆکی ئیماراتەوە بانگهێشتکرابوو، بەڵام سەردانەکە هەڵوەشێندرایەوە.

رۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە شاندێکی باڵای عێراق، بە بێ ناوهێنانی سوودانی، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات و لە دانیشتنی ئەمڕۆشدا بەشداری لە دیالۆگێکی تایبەت بە دۆخی عێراق و ناوچەکە دەکات.

روونیشیکردەوە کە هەر ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی سەرەکی لوتکەکەدا وتەی دەبێت.

دوێنێ شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەکەدا، گەیشتە دووبەی.

لوتکەی ئەمجارەی حکومەتەکان لە دووبەی  لەژێرناوی (نەخشاندنی داهاتووی حکومەتەکان) بەڕێوەدەچێت، تیایدا نزیکەی 25 سەرۆک، پادشا، ئەمیر و سەرۆک حکومەت بەشدارن، هەروەها نێردەی 85 رێکخراوی نێودەوڵەتی و 300 وەزیر و 120 شاندی حکومیش ئامادەی لوتکەکە دەبن.

En az 10 karakter gerekli