وەزارەتی بەرگریی تورکیا، سەبارەت بە رووداوی کەوتنەخوارەى هێلیکۆپتەر کە بەسەر سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتەکە هات، ئاماژەی بەوە کرد کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە چالاکیەکانی گەڕان و رزگارکردن، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئاکنجی وهێلیکۆپتەرێکی جۆری Cougarی شەوبین راسپێردراون.
لە راگەیاندراوێکدا کە لەو بارەیەوە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: “لەسەر داوای بەرپرسانی ئێران کە لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە داوایان کردووە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە چالاکیەکانی گەڕان و رزگارکردندا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئاکنجی وهێلیکۆپتەرێکی جۆری Cougarی شەوبین راسپێردراون”.