سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییه‌كانی به به‌رپرسیار زانی له په‌كخستنی كاره‌كانی په‌رله‌مان و ناڕێكی له ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كاندا و داوایكرد، دووربكه‌ونه‌وه له‌ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ست دروستكردن بۆ دانیشتنه‌كان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی کانونی دووەمـی 2025، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا كه له هه‌موومانه‌وه نزیكه و واده‌خوازێت به‌رزترین ئاستی به‌رپرسیارێتی نیشتمانیمان هه‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان، دوێنێ به‌رنامه‌ی دانیشتنەکە ڕاگه‌یه‌ندرا به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی نیسابی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م دواخستنه، كه له ئه‌نجامی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاره‌وه هات، كه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاسته‌نگیه‌كی راسته‌قینه‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ندا له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه ده‌ستووری و یاساییه‌كاندا، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه نه‌بوونی نیسابی یاسایی ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی كاری یاسادانان نیه، به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق ده‌بێت كه به‌وپه‌ڕی چاوه‌ڕوانییه‌وه چاوه‌ڕوانی یاسادانانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن كه سه‌قامگیری وڵات به‌رز بكاته‌وه و پێداویستییه بهپهلهكانیان دابین بكات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و قۆناغه‌ی عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت، پێویستی به‌وه‌یه هه‌موومان به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسییه‌كان تێپه‌ڕێنین و لەپێشینە بده‌ین به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌ت، داوای له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كرد “پابه‌ندبن به ئاماده‌بوون له دانیشتنه‌كان و به‌شداری چالاكانه له په‌سه‌ندكردنی یاساكان كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی عێراقدان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه هه‌یه”.