فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق کرد.
ئەوەشخرایەڕوو، “لە میانی پێشوازییەکەدا، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا گرنگی بە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەدات، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی سووریا، هەوڵدەدات پێشگرتن لە پێشهاتەکانی سوریا نەبنە هۆی ناسەقامگیری نوێ لە ناوچەکەدا، هەروەها هەیە هیچ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و توخمە پەیوەندیدارەکان لە داهاتووی سووریای نوێدا.”
ئاماژە بەوەشکرا، پێویستە پڕۆژەیەک جێبەجێ بکرێت کە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەرێم زیاد بکات بەتایبەت ڕێڕەوی گەشەپێدان.
مەسرور بارزانی: لەگەڵ ئەردۆغان لەسەر پرسی سووریا هاوڕابووین
لەلای خۆیوە مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی سەردانە فەرمیەکەماندا بۆ تورکیا، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووینەوە.”
ئاماژە بەوەشکرا، “لە کۆبوونەوەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سووریامان تاوتوێ کرد”.
وتیشی، “هەروەها جەختمان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە”.
مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، “لەبارەی دۆخی سووریاش، هاوڕابووین لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە”.