ئومێد خۆشناو: له‌پێناو ئیدانه‌کردنی هێرشەکەی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دەکەین
هاووڵاتییانی هەولێر بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشە مووشەکییەی کرایە سەر شارەکەیان، له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16-01-2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کاتژمێر 10:30ـی بەیانی ئەمڕۆ؛ گه‌وره و بچووک و هەموو چین و توێژه‌کان، "بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌ت و ڕیسواکردنی بکه‌رانی ئه‌و تاوانه"ـی شەوی رابردوو بەرامبەر بە شاری هەولێر کرا، له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دەکەن".
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، مۆڵه‌ت بەو هاووڵاتییانە دراوە و "ئێمه‌ش پشتیوانیان لێده‌که‌ین و له‌گه‌ڵیان ده‌بین". داواش له جه‌ماوه‌ری "هه‌میشه سه‌ربه‌رزی هه‌ولێر و دەووربەری ده‌که‌ین، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌ولێر و سەرکۆنەکردنی ئه‌و تاوانه، به‌شداریی فراوان بکه‌ن".
شەوی رابردوو بە موشەک هێرشکرایە سەر هەولێر و لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون.