سەنعان ئاغا: لە ئاگرەکانی هەولێر ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە کەسانێک هەن هەوڵدەدەن پشێوی دروست بکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەنعان ئاغا: لە ئاگرەکانی هەولێر ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە کەسانێک هەن هەوڵدەدەن پشێوی دروست بکەن

سەنعان ئاغا: لە ئاگرەکانی هەولێر ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە کەسانێک هەن هەوڵدەدەن پشێوی دروست بکەن

ئایار 9, 2024 09:19
سەنعان ئاغا: لە ئاگرەکانی هەولێر ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە کەسانێک هەن هەوڵدەدەن پشێوی دروست بکەن
0

لایک

سەنعان قەساب ئاغا، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی عێراقی و سیاسەتمەداری دێرین، لەبارەی ئاگڕەکەی بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ لەکاتی وردبوونەوە لە ئاگرکەوتنەوە یەک لە دوای یەکەکان کە لە ماوەی دوو مانگدا لە هەولێر کەوتەوە، ئەوە ڕوون دەبێتەوە، کە کەسانێک هەن کە هەوڵدەدەن پشێوی لەناو شاردا دروست بکەن بەشێوەیەک؛ متمانەی هاووڵاتیان بە یەکتری و بە توانای حکومەت بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و پاراستنی بەرژەوەندی و ژیانی هاووڵاتیان نەمێنێت.

دەقی بەیاننامەی سەنعا قەساب ئاغا:

بۆ . گەلی ئازیزمان

بۆ . بەڕێز سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتی فیدراڵی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان – عێراق، و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق

بۆ . هەڵگرانی ئاڵای نیشتیمانی و سەرکردە و سەرۆکی حزب و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەرۆک عەشیرەتە ڕێزدارەکان

بۆ . نوێنەرانی خۆشەویستی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ و پشتیوانی قوربانیان کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاردەکەن

بۆ . نوێنەرانی ئازیزی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان – عێراق

بۆ . میدیا بینراو و بیستراوەکان

 هەروەک چۆن لە هەموو کاتژمێر و خولەکێکدا هەوڵەکانی ڕووخاندن بەردەوامن لە سەر نیشتمانەکەمان، عێراق، و گەلە سەربەرزەکەی بە گشتی ، شاری هەولێری خۆشەویستم و خەڵکە شەرەفمەندەکەی بوونەتە ئامانجی فیتنەی ئەو کەسانەی کە کاردەکەن بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و نیشتمانی بە ئامانجی لەناوبردنی ژێرخان و توانای ئابووری و شارستانیەتی قبوڵکردنی بەرامبەر، خەڵکی شارە ڕەسەنەکەی من شارەکەیان کردۆتە وێستگەیەکی خۆشەویستی و بەخشین، و پڕ لە ئاسایش و سەلامەتی بۆ هەموو ئەوانەی بێ بەشبوون لە ئامرازەکانی ژیان و ژیانێکی ئاسوودە لە زێدی خۆیان کە لە هەرکاتێک روبەروی ستەم و تیرۆر بوونەتەوە. سەرەڕای ئەو هەموو بەڵا و کارەساتەی کە شارەکەمان و گەلە بەشەرەفەکەی بە درێژایی مێژوو بەسەریدا هاتووە و بەرەوڕووی دەبێتەوە، ئێمە بە خۆڕاگری ماینەوە، و بە هاوکاری خودای گەورە و پاڵپشتی مرۆڤە نوخبە چاکەکان و برایەکانمان لە نیشتمان، و هەڵگرانی ئاڵای بەرپرسیارێتی خۆڕاگر دەبین.

لەکاتی وردبوونەوە لە ئاگرکەوتنەوە یەک لە دوای یەکەکان کە لە ماوەی دوو مانگدا لە هەولێر کەوتەوە بەپێی ئەو بەروارانەی خوارەوە:

لە بەرواری 27. 02. 2024 ئاگری بازاڕی لەنگە

لە بەرواری 09. 03. 2024 ئاگری فرۆشگاکان

لە بەرواری 07 . 04 . 2024 ئاگری بازاڕی لەنگە

لە بەرواری 24. 04 . 2024 ئاگری فرۆشگا لەبەردەم بازاڕی نیشتیمان

لە بەرواری 05. 05. 2024 ئاگرکەوتنەوەی گەورەی مێژوویی بازاڕی قەیسەریی

ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە کەسانێک هەن کە هەوڵدەدەن پشێوی لەناو شاردا دروست بکەن بەشێوەیەک؛ متمانەی هاووڵاتیان بە یەکتری و بە توانای حکومەت بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و پاراستنی بەرژەوەندی و ژیانی هاووڵاتیان نەمێنێت، پێویستە هەموو لایەک ململانێی بەردەوام لە گۆڕەپانی سیاسیدا وەلا بنێن و پێکەوە کاربکەن بۆ  درێژەدان بە ڕاستییەکان و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان لە پێناو ساڕێژکردنی برینەکان بە شێوەیەک کە لەگەڵ هاووڵاتیان و خەڵکی زیانلێکەوتووی هەولێر و حکومەتدا بگونجێت، بۆ ئەوەی بتوانین نیشانی جیهانی بدەین کە ئێمە دەتوانین ئێستایەکی خۆشگوزەران و داهاتوویەکی خۆشگوزەران بنیات بنێین.

سەنعان ئەحمەد ئاغا
دامەزرێنەری بنەماکانی بیری ڕزگارکردن
8. 5. 2024 – هەولێر

En az 10 karakter gerekli