كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مان ده‌ستی پێ كرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مان ده‌ستی پێ كرد

كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مان ده‌ستی پێ كرد

ئایار 19, 2023 12:50
كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مان ده‌ستی پێ كرد
0

لایک

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و هه‌ردوو به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.

دوێنێ پێنجشەممە 18-05-2023، هاوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە بە میدیاکانی راگەیاند: “جگە لە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش ئامادە دەبن.”

بەرپرسی بەشی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردنی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد: “گفتوگۆکانمان لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەبێت.”

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی سێشه‌می ڕابردوو هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌ شاری سلێمانی كۆ ببوونه‌وه‌‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مەسعود بارزانی هات كه‌ رۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی له‌ بارزان داوای له‌ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌رێم كردبوو كۆببنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆتاهێنان به‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوویی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رۆك بارزانی به‌تایبه‌تی داوای له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردبوو، له‌ نزیكترین ماوه‌دا ڕێك بكه‌ون بۆ ده‌ستكردن به‌ ئاماده‌كارییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

En az 10 karakter gerekli