پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی دەستیپێکرد کە بۆ دەنگدانە بۆ پڕۆژە یاسای دووبارە گەڕاندنەوەی موڵک و خانوبەرە بۆ خاوەنە راسەنەکانیان هاوکات دەنگدان دەکەن لەسەر پرۆژە پێشنیازی ناسنامەی باری کەسێتی.
ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق كەمێك پێش ئێستا بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی دانیشتنی خۆی ئەنجامدەدا كە دانیشتنی خولی یەكەمی ساڵی چوارەمی یاسادانانە.
هاوکات، له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای ته‌ندروستی ده‌روونی ده‌درێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میش بۆ پرۆژه‌یاسای سه‌ندیكای وه‌رزشوانانی عێراقی ده‌كرێت، جگه له‌وانه‌ش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای خوێندنی باڵای ئه‌هلی ده‌كرێت، له خاڵی چواره‌میشدا لیژنه‌ی كاتی په‌رله‌مان، راپۆرتێك له‌باره‌ی به‌دواداچوون بۆ موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌خاته‌ڕوو.
بەپێی ئەو كارنامەیەی كە پێشتر پەرلەمان بڵاویكردوەتەوە، پەرلەمانی عێراق له دانیشتنێكی ئاسایی ئەمڕۆدا ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا ده‌دات و كه به پرۆژه‌یاسا كێشه له‌سه‌ره‌كان ناسراون و زۆرترین ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و سێ پرۆژهیاسایهیه.