هۆشیار زێباری و کونسوڵی تورکیا کۆبوونەوە
هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێشوازییان لە کۆنسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان-عێراق کردووە و چەند بابەتێکی هاوبەشیان دەربارەى كاروبارى ئێستاى هەرێم و سوريا و عێراق و ناوچەكە باس کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممەم، 19ـی کانوونی دووەمی 2025، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک وێنەی پێشوازییەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پێشوازيمان كرد له بەڕێز ئارمان توبجو كونسولى گشتى توركيا له هەولێر، و چەندين بابەتى هاوبەش دەربارەى كاروبارى ئێستاى هەرێم و سوريا و عێراق و ناوچەكە باس كران".
لە لایەکی دیکە، کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، "لەگەڵ بەڕێز هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووینەوە و لەبارەی پرسە دووقۆڵی و ناوچەییەکان راوێژمان کرد. سوپاسی بەڕێز زێباری دەکەین بۆ میواندارییە هەمیشەییەکەیان".