سوودانی لەگەڵ میر و بابەشێخی ئێزدییان کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی لەگەڵ میر و بابەشێخی ئێزدییان کۆبووەوە

سوودانی لەگەڵ میر و بابەشێخی ئێزدییان کۆبووەوە

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە عێراق و جیهان و سەرۆکی ئەنجوومەنی رووحانی ئێزدییان و شێخ عەلی ئەلیاس، بابەشێخی ئاینی ئێزدیی و شاندێکی یاوەریان کۆبووەوە.

ئایار 13, 2023 13:09
سوودانی لەگەڵ میر و بابەشێخی ئێزدییان کۆبووەوە
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە عێراق و جیهان و سەرۆکی ئەنجوومەنی رووحانی ئێزدییان و شێخ عەلی ئەلیاس، بابەشێخی ئاینی ئێزدیی و شاندێکی یاوەریان کۆبووەوە.

بە پێی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی لە شوێنی مانەوەی لە شاری مووسڵ پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ و شێخ عەلی ئەلیاس و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی ئێزدیی کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە سوودانی خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەکە و ئاماژەی بەوەداوە، شانازییەکی گەورەیە کە رۆڵەکانی ئایینی ئێزدی بەشێکن لە پێکهاتە کۆمەڵگەی عێراق و ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی کردن بۆ وەستانیان لەپاڵ ئێزدییەکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێگیربوونی حکوومەتەکەی بە پاراستنی مافی ئێزدییان و پێکهاتەکانی دیکە دووپات کردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ مافەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان لە رێگەی بنیاتنانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئابووری لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری حکوومەتەکەی کە ئاسانکاری بکات بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئێزدییە ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، دەربڕی.

سوودانی ئاماژەی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد بۆ بەناوکردنی موڵک و زەوی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییانی ئێزدی کە رژێمی پێشووی عێراق بەهۆی سیاسەتی رەگەزپەرستییەوە رێگری لەم مافە گرتبوو، هاوکات جەختی لە بەردەوامی هەنگاوەکان کرد بۆ جێبەجێکردنی یاسای رزگاربووانی ئافرەتانی ئێزدی ژێر دەستی داعش و پێکهاتەکانی دیکە و قەرەبووکردنیان لەبەرامبەر ئەو دەستدرێژیە دڕندانەی تیرۆیستانی داعش کردوویانەتە سەریان و پێدانی هەموو مافەکانیان وەک ئەوەی لە یاسا و مافی شەهیدان و قوربانیاندا هاتووە.

لای خۆیەوە میری ئێزدییان، میر حازم تەحسین بەگ و شاندی یاوەری سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەش بەسەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و هەنگاوەکانی حکوومەتەکەیان بۆ چاودێریکردنی رۆڵەکانی ئایینی ئێزدی و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بەدەست نیشانکردنی سەری ساڵی ئێزدی وەکو پشووی فەرمی بۆ هەموو ئێزدییان لەگەڵ بڕیاری بەناوکردنی ئەو موڵک و زەویە نیشتەجێیانەی هاووڵاتییانی ئێزدی کە رژێمی پێشوو لە چوارچێوەی سیاسەتی رەگەزپەرستیانەی خۆی پەیڕەوی کردبوو، بەرز نرخاند.

شاندەکەی ئێزدییان بڕیاری حکوومەتی عێراق بۆ کاراکردنەوەی لیژنەی تایبەت بەقەربووەکردنەوەی سنجار و مافی کەسوکاری قوربانییانی ئێزدی و رزگاربووان و هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە و سوودمەندبوونیان لە چاودێری کۆمەڵایەتیی و بڕیارەکانی دیکەی پەیوەست بە مافی رۆشنبیری و هەوڵەکان بۆ بڵاوکردنەوەی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رق وکینە، بە گرنگ وەسف کرد.

En az 10 karakter gerekli