ئاماری تووشبوون و مردن به تای خوێنبه‌ربوون لە عێراق راگەیندرا
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا 140 حاڵه‌تی تووشبووی ئێستا به تای خوێنبه‌ربوون تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئەمڕۆ دووشەممە (5ــی حوزەیرانی 2023)، سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، رایگەیاند، تا ئێستا 20 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها وتی، "دۆخی نه‌خۆشییه‌كه لەژێر كۆنترۆڵدایه و تا ئێستا به سه‌دان كه‌س له‌و په‌تایه چاكبوونه‌ته‌وه."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، وتی: "خاڵی هه‌ره گرنگ كه جه‌ختمان له‌سه‌ری كردووه‌ته‌وه، ئاگاداربوونه له نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه و سه‌ردانیكردنی بنكه‌كانی ته‌ندروستی به‌زووترین كات، به‌تایبه‌ت ئاژه‌ڵداران و قه‌سابه‌كان، چونكه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و مردن ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان نه‌بێت، له‌ناو ئه‌و دوو توێژه‌دا بووه".
سه‌یف به‌در، دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سانی تووشبوو له‌كاتێكی زوودا سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، ئه‌وا به‌ئاسانی كۆنترۆڵ ده‌كرێن، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ره‌كانی مردن به‌هێزترن.
تای خوێنبەربوون، یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە تای خوێنبه‌ربوون کلیک لەم لینکە بکە