دوو سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرای ده‌كه‌ن، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوایین مۆڵه‌تی داوه‌ته شه‌ش وه‌زیری كابینه‌كه‌ی و په‌یامێكی بۆ گشت وه‌زیره‌كانی ناردووه ئه‌ركه‌كانیان به‌باشی به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
وائیل روكابی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕانكاری له وه‌زاره‌ته‌كان كه سوودانی پێی هه‌ڵده‌سێت، په‌یامێكه بۆ گشت وه‌زیره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌جدی كار و ئه‌ركه‌كانیان رابپه‌رێنن. ده‌شڵێت، دانانی شه‌ش مانگ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زیره‌كان، كاتێكی گونجاوه و هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش بۆ ئه‌وه‌یه وه‌زیره‌كانی به‌باشترین شێوه خزمه‌تی گه‌لی عێراق بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكردووه، سوودانی دوایین ده‌رفه‌تی به شه‌ش وه‌زیری كابینه‌كه‌ی داوه ئه‌دایان باشتر بكه‌ن و به‌پێی كارنامه‌ی حكومه‌ت كاربكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كان بیانگرێته‌وه.