بڕی زیاتر لە 16 کیلۆگرام، ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیراو هاوکات 43 تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران.
بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “لە بەردەوامیی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە سەرەتای ئەم مانگە تاکو 31-10-2024، لە ژمارەیەک چالاکیی سەرکەوتوودا توانرا 43 گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن و هەروەها زیاتر لە 16 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیرا.”
لە بەیاننامەکەدا، ئاماژە بە بڕی ئەو ماددانەی لەم چالاکییانەدا دەستی بەسەر داگیراوە کراوە کە بریتین لە:
1- (3 کیلۆگرام) لە جۆری (ماریجوانا).
2- (13 کیلۆگرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ).
3- (172 گرام) لە جۆری (هیرۆین).
لە سەرجەم ئەم چالاکییانەدا پێشتر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش وەرگیراوە و ڕێککارە ياساييەکان گیراونەتەبەر.
ئاماژە بەوەش داوە “ژمارەیەك لە دەسگیرکراوەکان گەورەبازرگانن و بازرگانی نێودەڵەتیشیان تێدایە و لە ئەنجامی دەستگیرکردنیان تۆڕەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.
سەرجەم تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
هاوکات لە ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەكگرتووەكان نموونەی دوو کارگەی بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن و مێتامفێتامین (کریستاڵ) دێنێتەوە، کە مانگی ئایاری 2024 لە باکووری پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کراون، یەکێک لە کارگەکان کارگەی تلیاکی مەیدانە لە نزیک دەربەندیخان کە مانگی پێنجی ئەمساڵ لەلایەن هێزە عێراقییەکان دەستی بەسەردا گیرا، چەند هەفتەیەكی پێش ئێستاش دژەتیرۆری کوردستان وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نزیکەی دوو تۆن حەبی کاپتاگۆن لە کارگەکەدا دەستی بەسەردا گیراوە.