راوێژکاری دارایی سوودانی: بەهای دۆلار کەم دەکەینەوە

راوێژکاری دارایی سوودانی: بەهای دۆلار کەم دەکەینەوە

ئازار 28, 2023 16:42
راوێژکاری دارایی سوودانی: بەهای دۆلار کەم دەکەینەوە
0

لایک

راوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دراو لە بانکی ناوەندی عێراق گەیشتوەتە بەرزترین ئاست لە مێژووی عێراقدا. دەشڵێت، “ئامانجمان کەمکردنەوەی بەهای دۆلارە لە بازاڕەکاندا.”

مەزهەر محەمەد راوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئابوری عێراق بەهێزە و دۆخی عێراق بەرەو باشی دەڕوات و لە ئێستادا خاوەنی گەورەترین یەدەگی دراوە لە مێژودا کە گەیشتووەتە 115 ملیار دۆلار.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجیان هەیە نرخی دۆلا لە بازاڕەکاندا هاوتای نرخی بانکی ناوەندی بکەنەوە هەر دۆلارێک بە هەزار و 300 دینار بفرۆشرێت. دەشڵێت، “لە ئێستادا هیچ مامەڵەیەکی نا دروست بە دۆلارەوە لە عێراق ناکرێت.”

باسی لەوەشکرد، عێراق دەتوانێت روبەڕووی قەیرانەکان ببێتەوە و دۆخی دارایی وڵات بەردەوام بەرەو باشی دەڕوات.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوودا بانکی ناوەندی ئەمریکا رێشوێنەکانی فرۆشتنی دۆلاری بە بانکی ناوەندی عێراق توندکردەوە و دواتر شاندی هەردوو وڵات رێککەوتن ئاسانکاری بکرێت بۆ دابەزینی نرخی دۆلار لە عێراق.

En az 10 karakter gerekli