راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم

راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم

ئه‌یلول 8, 2024 21:30
راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم
0

لایک

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەیەک لە نێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو و تێیدا گفتوگۆکرا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆسیە داراییەکانی وەک مووچەی فەرمانبەران و سیاسەتی گومرگ، هەروەها جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەت کرایەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەی دۆسیە داراییە هاوبەشەکان کرد.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، گفتوگۆکان لە چوارچێوەی هەوڵە حکومییەکان بوو بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیە داراییەکانی وەک، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بودجەی هەرێمی کوردستان، دەروازە سنوورییەکان و سیاسەتی گومرگ و باج، کە گرنگترین دۆسیەن و کاریگەرییان لەسەر سەقامگیری ئابووری عێراق هەیە.

لە کۆبوونەوەکە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ئەم گفتوگۆیانە دەبنە هەلێکی مێژوویی لە بەرژەوەندیی دارایی نێوان حکومەتی فیدڕاڵیی و هەرێمی کوردستان، جەخت لە گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگی دارایی نێوان هەردوولا دەکەینەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام بۆ کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکان.

تەیف سامی وتیشی، “رێککەوتن لەسەر میکانیزمێکی دادپەروەر بۆ دابەشکردنی داهاتەکانی نەوت و دەروازە سنوورییەکان هاوکار دەبێت لە پتەوکردنی متمانە و سەقامگیریی ئابووریی عێراق.”

En az 10 karakter gerekli