له كه‌ركووك هێرشكرایه‌سه‌ر سوپای عێراق
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه له هێرشێكی چه‌كدارانی داعشدا له ناحیه‌ی دوبز له كه‌ركووك، سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژرا و دوو سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له‌نزیك گۆڕستانی گوندی عه‌لاوه مه‌حمود له ناحیه‌ی دوبز سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك هێرشكرایه سه‌ر فه‌وجی 2ی لیوای 132ی فیرقه‌ی هه‌شتی سوپای عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش سه‌ربازێك كوژراوه و دوو سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون، له‌شه‌ڕه‌كه‌شدا چه‌كی جۆری قه‌ناس و كڵاشینكۆف به‌كارهێندراوه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، له‌ئێستادا هێزێكی زۆری ئه‌منی له سنووری گوندی عه‌لاوه مه‌حمود بڵاوه‌ی پێكراوه و گه‌ڕان و به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌ستپێكردوه كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.