سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا: دەبێت ئێمە كۆنترۆڵی خۆمان وه‌ربگرینه‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا: دەبێت ئێمە كۆنترۆڵی خۆمان وه‌ربگرینه‌وه‌

سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا: دەبێت ئێمە كۆنترۆڵی خۆمان وه‌ربگرینه‌وه‌

كانونی دووه‌م 20, 2025 18:54
سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا: دەبێت ئێمە كۆنترۆڵی خۆمان وه‌ربگرینه‌وه‌
0

لایک

فرانسوا بایرۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی فەره‌نسا هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ سیاسه‌تی ڕاگه‌یه‌ندراوی دۆناڵد تره‌مپ “په‌راوێزبخرێن” بكرێن و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “ده‌بێت ئێمه‌ی فەڕه‌نسی و ئه‌ورووپیه‌كان كۆنترۆڵی خۆمان وه‌ربگرینه‌وه‌”.

فرانسوا بایرۆ له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “ئه‌مریكا بڕیاریدا سیاسه‌تێكی باڵاده‌ست كه‌ جێگه‌ی باوه‌ڕ نیه‌ له‌ ڕێگه‌ی دۆلار و سیاسه‌تی پیشه‌سازیی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو توێژینه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنانێكه‌وه‌ په‌یڕه‌و بكات”.

وتیشی، “ئه‌گه‌ر هیچ نه‌كه‌ین، زاڵ ده‌بین و ده‌چه‌وسێندرێینه‌وه‌ و په‌راوێز ده‌خرێین، ئه‌وه‌ كاری ئێمه‌یه‌ كه‌ فەره‌نسییه‌كان و ئه‌وروپییه‌كان كۆنترۆڵی خۆمان وه‌ربگرینه‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپیش وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رۆك وه‌زیرانی فەره‌نسا وتی، “ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ ئێمه‌ ده‌خاته‌ پێش به‌رپرسیارێتی خۆمانه‌وه‌”.

فرانسوا بایرۆ ئاماژه‌ی به‌ “هێزی چین” كرد كه‌ زیاده‌ی بازرگانی له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ هه‌زار ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “ئه‌مڕۆ فەره‌نسا و ئه‌وروپا دوو ئاڵنگاریان له‌به‌رده‌مدا هه‌یه‌ ئه‌وانیش ئه‌مریكا و چینن”.

تره‌مپ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سوێندی یاسایی ده‌خوات، چونكه‌ بڕیاره‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ ناو باڵه‌خانه‌ی كاپیتوڵی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت به‌هۆی پله‌ی گه‌رمی ڕیكۆردی سارده‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli