مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا كۆده‌بنه‌وه و به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسێكی نووسینگه‌ی بارزانی، باس له کەمکردنەوەی گرژییەکان و ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌كرێت.
عەزیز ئەحمەد، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئه‌مڕۆ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “X”، نوسیویه‌تی، مه‌سرور بارزانی سەرۆک وەزیران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لە داڤۆس لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئەو کۆبونەوەیە لە پاشخانی دانوستانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرکردەکانی ئوردن، ئیمارات، تورکیا و بەحرەین دێت، بەم نزیکانە لە قەتەر درێژە بەو دانوستانانە دەدات.