وەزارەتی کارەبا: 750 مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە

وەزارەتی کارەبا: 750 مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە

كانونی دووه‌م 18, 2025 13:05
وەزارەتی کارەبا: 750 مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە
0

لایک

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان-عێراق دەڵێت، 750 مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە و بڕیارە تاوەکو کاتژمێر هەشتی ڕۆژی شەممە دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

وەزارەتی کارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی گاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی گاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هەندێ گرفتی تەكنیكییەوە کارەکان دواكەوتوون و بەگوێرەی ئەو پلانەی كۆمپانیای دانەگاز دایناوە بڕیارە تا كاتژمێر (8:00)ی ڕۆژی شەممە دۆخەكە ئاسایی ببێتەوە.

وەزارەتی کارەبا دەشڵێت، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی 250 مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان زیادكردووە.

En az 10 karakter gerekli