لە وڵاتی زامبیا لە باشووری ئەفریقا، پۆلیسێکی سەرخۆش 13 تۆمەتباری ئازاد کرد کە لە بنکەی پۆلیس دەستبەسەر کرابوون.
لە بەیاننامەیەکی پۆلیسی زامبیادا هاتووە؛ ئەفسەرێکی پۆلیس بە ناوی تیتۆس فیری، لە بنکەیەکی پۆلیس لە شاری لوساکای پایتەخت لە شەوی سەری ساڵدا لە ئەرکدا بووە، 13 تۆمەتباری ئازادکردووە، بۆ ئەوەی بەشداریی لە هەنگەکانی سەری ساڵ بکەن، کە پێشتر دەستبەسەر کرابوون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە فیری بەسەرخۆشی بە زۆر کلیلی لە ئەفسەرە هاوڕێکەی خۆی وەرگرتووە .
دەشڵێت: “فیری دوای ڕووداوەکە دەستبەسەر کراوە، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن بۆ گرتنی ئەو 13 کەسەی کە لەلایەن ئەو ئەفسەری پۆلیسەوە ئازاد کراون.”
هەروەها پۆلیسی ئەو وڵاتە راشیگەیاند، ئەو کەسانە بە تاوانی دەستدرێژی، دزی، زەوتکردن دەستبەسەر کرابوون، فێری ئازادی کردوون.