كەشناسی: لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی 20ـی كانوونی دووەمی 2025، لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت، بەڵام لە ناوچە سنوورییەکانی ڕێژەکەی زیاتر دەبێ.
بهرێوهبهرایهتییهكه ئاماژهی بهوهش داوه، سبهی سێشهممه، ڕێكەوتی 21ـی كانوونی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ دروست بوونی شەختە زیاتر لەناوچە بەرزەکان و بەیانییەکەشی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، پلەی گەرماش بەراورد لەگەڵ تۆمارەکانی ئەمڕۆ 4-6 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر (ئەربیل): 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -3 پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 12 پلەى سیلیزى