بانکی ناوەندی: حەواڵەکردنی دۆلار بە رێژەی 86٪ زیادیکردووە

بانکی ناوەندی رایگەیاند، فرۆشی دۆلاری حەواڵە بە رێژەی 86٪ زیادیکردووە و ئەمڕۆ زیاتر 189 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە فرۆشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 214 ملیۆن و 257 هەزار و 520 دۆلاری خستە بازارەوە کە رێژەیەکی زۆری کە دەکاتە 189 ملیۆن و 247 هەزار و 520 دۆلار بە شێوەی حەواڵە بووە و بڕی 25 ملیۆن و 10 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

بانکی ناوەندی باسی لەوەش کردووە، دۆلاری حەواڵە بە رێژەی ٪87 بڕی فرۆشی دۆلاری نەختینەیی زیاد کردووە.

لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار لە بازاری دراوەکانی شاری سلێمانیدا بە 156 هەزار دینارە تا رادەیەک جێگیرە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە ناوی 13 بانکی ئەهلی عێراق تۆمارکرا بۆ وەرگرتنی 100 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی "کە هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر بە 132 هەزار دینارە" و لەدوای وەرگرتنی ئەو بڕە بەشێوەی کاش بخرێتە بازاڕەوە.

رۆژی سێشەممەش، چاوگێک بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاند، چەند بارێکی دۆلار کە لەلایەن بانکەکانەوە هاوردەکرابوو گەیشتە عێراق، کە ئەوەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلارە لە بازاڕەکاندا.