هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا گه‌یشتنه دیمه‌شق
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسانی ئه‌ورووپادا دوای پچڕانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی ڕووداوه‌كان له سووریا و پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا گه‌یشتنه دیمه‌شق.
ژان نۆئێل بارۆت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا، ئانالینا بایربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، پشتیوانی خۆیان بۆ گه‌لی سووریا به هه‌موو هه‌مه‌چه‌شنی و مه‌زهه‌به‌كانیان دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستی خۆیان بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی نوێ له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا دووپاتكرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دیمه‌شق وتی، "فەڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا به هه‌موو فره‌چه‌شنی و مه‌زهه‌به‌كانیان له‌گه‌ڵ گه‌لی سووریا پێكه‌وه وه‌ستاون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌مانه‌وێت پرۆسه‌یه‌كی ڕاگوزه‌ری ئاشتیانه له سووریا به‌ره‌وپێش ببه‌ین كه خزمه‌ت به سووریاییه‌كان و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكات".
له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وتی، "سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ دیمه‌شق ئاماژه‌یه‌كه له یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی نوێ له‌گه‌ڵ سوریا".
باسی له‌وه‌شكرد، "سووریه‌كان ده‌رفه‌تێكیان بۆ ڕه‌خساوه كه جارێكی دیكه چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان بخه‌نه ده‌ستی خۆیانه‌وه دوای كۆتایی هاتنی لاپه‌ڕه‌یه‌كی پڕ له ئازاری ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د".