کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت. سەبارەت بە کەشی سبەی پێنجشەممە کەشناسی باسی لەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت. ئەوەش خراوەتەروو، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ چوارشەممە کەمێک بەرز دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 40 سلێمانی : 38 دهۆک : 38 هەڵەبجە : 40 زاخۆ : 39 سۆران : 37 حاجی ئۆمەران : 24 گەرمیان : 43